دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی شاری کامیاران

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بە ناوی “ئەحمەد باباخانی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

“ئەحمەد باباخانی”برای “مووسا باباخانی”ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات کە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ لە شاری هەولێر لە لایەن هێزە تروریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ترور کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئە هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.