دەستبەسەر کردنی مامۆستایەکی زانکۆ ، خەڵکی پاوە لە تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی ٥ی ڕێبەندانی١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی زانکۆی ئازادی ڕوانسەر  بە ناوی “ئەرکان فەتحوڵاهی” ٤٥ سالە خەڵکی شاری پاوە دانیشتووی شاری کرماشان دوای گەڕانەوە لە سەفەری وڵاتی تورکیە  لە فرۆکەخانەی خومەینی شاری تاران ، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.