
خۆڕاگری: کیومەرس و مستەفا ئەدوایی دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە بڕیاری دەسبەسەرکردنیان درێژ کرایەوە.
ڕۆژی شەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایەگەیان: کیمەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری مەریوان، لەلایەن لقی لێکۆڵینەوە دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە بۆ ماوەی یەک مانگی دیکە بڕیاری دەسبەسەرکردنیان درێژ کرایەوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ١٥ی خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن هیزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و لەماوەی دەسبەسەربوونیاندا لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەش کراون و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.