دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “حەمزە سەجادی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردن ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەل و پەلە شەخسییەکانی ناوبراو دا گرتووە،تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.