“مامۆستا سەید جەلال ئەکبەری”سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینیی بە ناوی “سەید جەلال ئەکبەرئ” پێش نوێژی گوندی دەگاگا، خەڵکی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان  سزای ٢ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو دادگایە ئەو مامۆستا ئاینییەی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ٢ ساڵ بەند کران مەحکووم کردووە.