سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لێدانی قامچی وسزای بەندکرانیان بە سەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دادگای تاوانەکانی پیرانشار سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لە دەستبەسەر کراوانی شورشی ژینا بە ناوەکانی “وەفا ڕەسووڵی ئازەر،محەممەد (شێرزاد) ئازەربەرزین،سەمیع ڕەسووڵی بە لێدانی قامچی و سزای بەند کران مەحکووم کردووە.

بە پێی ئەو حوکمە هەر یەک لە “وەفا ڕەسووڵی ئازەر”ئاگر دانی شوێنی گشتی و تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات بە ٢ ساڵ ٢ مانگ ١٨ ڕۆژ بەندکران ولێدانی ٤٠قامچی مەحکووم کردووە.

محەممەد(شێرزاد) ئازەربەرزین بە تۆمەتی،هەبوونی کوکتێل مولوتۆف و تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات بە ٢ ساڵ و ٦ مانگ و٢ ملیون تمەن سزای پێبژاردن مەحکووم کراوە.

سەمیع ڕەسووڵی بە تۆمەتی تێکدان و دزی لە “فروشگاە گندم” و تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات بە ٣ ساڵ ٨ مانگ لێدانی ٤٠ قامچی کەحکووم کراوە.