سیاوەش حەیاتی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانە زیندانی کرماشان کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی “سیاوەش حەیاتی”سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی دزێل ئاوای شاری کرماشان  کرا.

ڕۆژی سێ شەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی “سیاوەش حەیاتی “سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان،لە لایەن دادگای شۆڕس سزای ١ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا

سیاوەش حەیاتی ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر، لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی “مینوو مەجیدی” یەکێک لە ناڕازییان به کووشتن ژینا ئەمینی باسی لە کوژرانی ئەو ژنە  کردبوو کە دواتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا. دوای سێ هەفتە ئازاد کرابوو.