دەستبەسەر کردنی وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “مووختار بەهمەنی”وەرزشوان و ڕاهێنەری یاری لەشجوانی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

“مووختار بەهمەنی” بۆ جاری دووهەمە کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر دەکرێت،پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ١١ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەر کرابو کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە لەگەڵی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.