“محەممەد عەباس زادە” هونەرمەندی خەڵکی شاری ئیلام بۆ جاری دووهەم سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا “محەممەد عەباس زادە” هونەرمەندی  خەڵکی شاری ئیلام لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری ئیلام سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هونەرمەندە کوردە بە تۆمەتی نەرەزایەتی دەربڕین بە هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان سزای ١ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە،هونەرمەند “محەممەد عباس زادە” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا پێشتریش لە لایەن دادگای کەیفەری و دادگای شوڕش ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو ٢ ساڵ ڕێگرتن لە سەفەر کردن بۆ دەرەوەی وڵاتی بە سەر دا سەپێندرا.

“محەممەد عەباس زادە” دوای وتنی سروودی (ژن، ژیان، ئازادی)لە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.