مامۆستا فەرزاد سەفی خانپوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی مامۆستا “فەرزاد سەفی خانپوور” بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیونی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ڕؤژی ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی “فەرزاد سەفی خانپوور”مامۆستای کۆمەڵناسی لە خۆپێشاندانەکانی مامۆستایان لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەرکرا.