دێولان دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بە ناوی “ئارمان نەسرپوور”٢٧ ساڵە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی شورشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بریندار کرابوو.