خۆڕاگری: کەماڵ محەممەدپوور، بەڕێوەبەری کاناڵی “مەهاباد تەرحیم”، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە، بەبێ بوونی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، کەماڵ محەممەدپوور، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامیی “مەهاباد تەرحیم” دوای ئەوەیکە بەبۆنەی ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی پەیمان گەڵوانی ئاگاداریی بڵاو کردەوە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە کە کەماڵ مەحموودپوور، لەکاناڵی تێلگرامی “مەهاباد تەحریم” وێنە و پۆستێری ئاگادارکردنەوەی بەبۆنەی بەشداریکردنی خەڵک لە ڕێوەڕەسمی ناشتنی تەرمی پەیمان گەڵوانی، بڵاو کردەوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا و هەروەها پەیمان گەڵوانی هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد لەژێر ئەشکەنجەی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی گیانی لەدەستدا.