بەردەوامیی دەسبەسەرکردنو ناڕوونی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان

خۆڕاگری: ئەسرین ئەفسەر، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “نێ”ـی سەربە شاری مەریوان، سەرەڕای تێپەڕینی ٢٥ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی، تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەسرین ئەفسەر، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “نێ”ـی سەربە مەریوان پاش تێپەڕبوونی ٢٥ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی لە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە مەریوان، تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی بنەماڵەکەی.
خۆڕاگری لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەسرین ئەفسەر و سەردانکردنیان بۆ ناوەند و شوێنە پەیوەندیدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، تا ئێستا لە سەر چارەنووسی ناوبراو هیچ وڵامێکیا نەدراوەتەوە و لە کاتی دەسبەسەکردنییەوە تا ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیشتنی بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.