دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی جەماڵ بایزیدی و مامەند قوڕەیشی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، جەماڵ بایزیدی و سەید مامەند قوڕەیشی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کراون.
هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی شەپۆلێکی نوێی دەسبەسەرکردنیان لە کوردستان دەست پێکردووە و ڕۆژانە خەڵکی بێ‌تاوان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکانی دەکەن و هەروەها لە شاری مەهاباد ئەو دوو هاووڵاتییەیان گرتووە تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.