دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕێبوار عەبدوڵاهی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە حوسین‌ئاوای سەربە دیواندەرە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕێبوار عەبدوڵاهیی، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە نزیک حوسێن‌ئاوای سەربە دیواندەرە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە.
هێزە سەرکوتەکەرەکانی کۆمارتی ئیسلامی کە ڕێبوار عەبدوڵاهییان دەسبەسەر کردووە تا ئێستا هۆکاری دەسبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانیان بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیاندووە و ئەو تۆمەتانەشی کە دراونەتە پاڵی ئاشکرایان نەکردووە.