خۆڕاگری: ئاکام ئەمینی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان و ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لێیان، بەدانانی بارمتە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئاکام ئەمینی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “کانییەڕەشی”ـی سەربە شاری بۆکان پاش ماویەک دەسبەسەربوون و لێکۆڵینەوە، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.
هەروەها ڕۆژی شەممە، ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەحمان قادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، پاش نزیکەی ٣مانگ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٥٠٠ملیۆن تمەن و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کرا.