هونەرمەندی کورد ساسان چەمەن ئارا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هونەرمەندی کورد ی  خەڵکی ئیلام دانیشتووی تاران”ساسان چەمەن ئارا” دوای زیاتر لە ٣مانگ مانەوە لە بەندیخانە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیون تمەنی تا کۆتای هاتنی پەروەندەکەی لە دادگای پێداچوونەوە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی تارانی گەورە ئازاد کرا.

“ساسان چەمەن ئارا” لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری تاران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا بوو.

بە پێی ئەو حوکمە “ساسان چەمەن ئارا” بە تۆمەتی  کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی وپرۆپاگاندا بە دژی رێژیم سزای ٥ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

“ساسان چەمەن ئارا” ڕۆژی ١٥ی رەزبەری ١٤٠١ی  هەتاوی لە رەوتی خرۆشانی خەڵک بە دژی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ کە دوای ٢١ ڕۆژ لێکۆڵینەوە رەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.