دەسبەسەرکرانی سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لایەق ئەحمەدی، سەرکەوت عیبادی و ئازاد ڕۆحی، سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی ئەجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئازاد ڕۆحی، لایەق محەمەدی و سەرکەوت عیبادی، سێ چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە

دەستبەسەرکردنی ئەو سێ چالاکە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ئاگرێکی زۆر لە دارستانەکانی مەریوان کەوتۆتەوە و ڕێکخراو و چالاکوانانی ژینگە پارێزیی ئەو شارە سەرەڕای بەربەست دروستکردن لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە، بە دەستی بەتاڵ هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن و چەند کەسێکیان لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە بریندار بوون و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەوە.

شایانی باسە کە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو سێ چالاکە و هەروەها شێونی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.