دەسبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕیژیمەوە

خۆڕاگری: دلێر محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان،لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زینداییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆرگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی گەلاوێ ١٤٠٢ی هەتاوی، دلێر محەممەدی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی گوندی “بالک”ـی سەر بە شاری مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە و دەرچووی بەشی کارەبا،  لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، لە کاتی دەسبەسەر کردنی ئەو چالاکە ژینگەپارێزە تائێستا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لە شوێن و باردودۆخی ڕاگیرانی و هەروەها چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بنەمەماڵەکەی بەردەوام لەسەر چارەنووسی ناوبراو بەدواداچوون دەکەن.