جوانڕۆ: دەستبەسەر کردن دوو لاوی شاری جوانڕۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتی گەنجی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوەکانی “ماهان بابایی”١٤ ساڵە”کیان میرئەحمەدی”١٩ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.