ئیلام : “فەرزانە سەیدی” سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە ناوی “فەرزانە سەیدی”لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە  سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە ناوبراو بە تۆمەتی کۆبوونەوە وتێکدانی ئاسایشی گشتی، هەروەها تێکدانی نەزمی گشتی بە ٤ ساڵ بەندکران وهەروەها ٢ ساڵ قەدەغەی هارووچوو بۆ دەرەوەی وڵات وهەڵوەشانەوەی مافی بوونی پاسپورت مەحکووم کرا.لە دادگای پێداچوونەوەی حوکمی ٢ سال لە چوار ساڵ بەندکرانەکەی هەڵپەساردو ٢ قەدەغەی هاتووچووی دەرەوەی وڵات ومافی نەبوونی پاسپورتی بۆ سزای پێبژاردنی ٢٥ ملیون تمەن گوڕدرا.

فەرزانە سەیدی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراو دوای مانگێک بە بارمتەی ٣ ملیاردی ئازاد کرابوو.