دەسبەسەرکردنی دووهاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کاوە کۆڵە و قادر کۆڵە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ی زاینیی)، دووهاووڵاتیی خەڵکی گوندی کانی رەشی سەربە شاری بۆکان بەناوەکانی “کاوە لۆڵە و قارد کۆڵە ” کە مام و برازان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسای و قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.