
خۆڕاگری: نەوزاد بەهرامی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان ماوەی ۱٤ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیار.
ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ۱٤ڕۆژە نەوزاد بەهرامی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دەرەتفێ”ـی سەربە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. و سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی ۱٥ڕۆژ تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاوەتەوە بۆ شاری مەریوان، بەڵام لەسەر سنوور هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا و نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.