خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژی١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتییەک بە ناوی “موحسێن عەبدووڵلازادە” خەڵکی ئاوایی سۆغانلوودانیشتوی پیرانشار بەشێوەیەکی دڕندانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکەیان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییەلەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.