ڕزا مورادی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی چوار شەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی”ڕەزا مورادی” دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی هەینی ٧ی سەرماوەزلەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرابوو.