دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کۆمەڵایەتیی خەڵكی سەقز لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: کەیوان ڕەحیمی، چالاکی کۆمەڵایەتیی خەڵکی سەقز، دوای ئەوەیکە داوای لە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کرد کە سێ چالاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراو ئازاد بکەن، لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، کەیوان ڕەحیمی، چالاکی کۆمەڵایەتی و یەکێک لە چالاکانی میدیایی خەڵکی شاری سەقز پاش ئەوەیکە داوای  ئازادکردنی “هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حیجازی و ئازاد ئەمینی” سێ چالاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئەو شارەی کردبوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و  دەسبەسەریان کرد.

کەیوان ڕەحیمی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلگرام پێداگر بووە لەسەر ئەوەیکە ئەو سێ چالاکە دەسبەسەرکراوە ئازاد بکرێن کە دەسبەسەرکردنیان بێ‌هۆکار و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک ئەوانە دەسبەسەر کراون، بۆیە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی درەندان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەریان کردووە.