خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لە دڕێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران،هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی خورینج سەر بە پیرانشاربە ناوی”حاسڵ عومەری”ناسراو بە(خەمۆ) بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
دوای نیزیک بە مانگێک لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە چارە نووسی ناریارە.