سەردەشت : خوێنکارێکی کوردی زانکۆی تاران حوکمی بەند کرانی بەسەر دا سەپا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هاووڵاتییەکی خەڵكی سەردەشت، هاوکات خوێندکاری زانکۆی تاران بە ناوی” محەممەد جەواهێری” دوای بەشدار کردنی لە نارەزایەتییەکانی زانکۆی تاران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری تاران بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی وتێکدانی ئاسایشی نەتەوەی بە چوار ساڵ و ٧ مانگ بەند کران و ٧٤ قامچی  مەحکووم کراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ کە دوای تەواوبوونی رەوتی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.