دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: فارۆق حوسێنی، هاووڵاتییە خەڵکی بۆکان و کارمەندی “بێهزیستی”ـی ڕێژیم لەو شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، فارۆق حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و یەکێک لە کارمەندانی ئیدارەی “بێهزیستی”ـی ڕێژیم لەو شارە، لەلایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی ڕێگەپێدراو هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زنیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بەردەوامە.