بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش تەواوکردنی سزاکەی ئازاد کرا

خۆڕاگری: هووشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سەردەشت، پاش تەواوکردنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هووشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری سەردەشت کە سەرەتا لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، دواتر سزاکەی بۆ  ٣٨ مانگ بەندکردنی تەعزیری گۆڕدرا و پاش تەواوکردنی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.

ئەو بەندکراوە سیاسییەکانی لەو ماوەیەی کە لە بەندیخانەدا بووە، لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە و هەروەها ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی،  بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە ڕەتکردنەوەی داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی و دەستێوەردانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە لە پەروەندەکەی، مانی لە خواردن گرتبوو.

جێی ئاماژەیە کە، مانگی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و بەشێوەی فەرمی بە بنامەڵەکەشی ڕاگەیەندرا.