دەستبەسەر کردنی مامۆستایەکی قوتابخانە لە کرماشان

خۆڕاگری: ڕۆژی ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی قوتابخانە خەڵکی ئکرماشان بە ناوی “کامڕان ئاسا”لە شاری لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 “کامڕان ئاسا”برای کیانووش ئاسا ئەو خوێندکارەی لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی١٣٨٨ گیانی لە دەستدا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.