سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بە سەر سێ لاوی خەڵکی جوانڕۆ

خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا  سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون لە لایەن دادگای شوڕسی ئەو شارە  سزای بەند کران و لێدانی قامچییان بەسەر دا سەپێندرا.

١-“پارسا کەریمی” سزای ١ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بەسەر دا سەپێندراوە.

٢-“کیانووش ئەعزەمی” سزای ١٠ مانگ بەند کران و لێدانی ٧٤ قامچی بە سەر دا سەپێندراوە.

٣-” ئەرشیا بەرزین” سزای ٣ ساڵ بەند کران و لێدانی ٧٤ قامچی بە سەر دا سەپێندراوە.