کرماشان : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان

خۆڕاگری: ڕۆژی  ٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “سینا کاکی” بۆ جاری دووهەم لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. پێشتریش لە مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کرابوو.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.