ئیلام: سەپاندنی سزای بەند کران بەسەرهونەرمەندێکی شاری ئیلام

خۆڕاگری:لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هونەرمەندێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی “ساسان چەمەن ئارا” لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری تاران سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “ساسان چەمەن ئارا” بە تۆمەتی  کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی وپرۆپاگاندا بە دژی رێژیم سزای ٥ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

“ساسان چەمەن ئارا” ڕۆژی ١٥ی رەزبەری ١٤٠١ی  هەتاوی لە رەوتی خرۆشانی خەڵک بە دژی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ کە دوای ٢١ ڕۆژ لێکۆڵینەوە رەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرا.