بانە: سەپاندنی سزای بەند کران بەسەردوو چالاکی مەدەنی خەڵکی بانە

خۆڕاگری:لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی بانە بە ناوەکانی “ئەفشین ڕەشیدی” “فواد فارووقی”لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقز نێشتەجێ لە شاری بانە حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا

بە پێی ئەو حوکمە “ئەفشین ڕەشیدی” بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بە ١ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.هەروەها فواد فارووقی بە تۆمەتی هەوڵ دان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٦ مانگ بەند کرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی ٢ ساڵ مەحکووم کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لە لاین هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر  کرابوو کە دوای لێپرسینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوون.