سنە : بەردەوامی دەستبەسەر کرانی شەهرام فەرهادی

خۆڕاگری: ڕۆژی  ٤ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی سنە بە ناوی “شەهرام فەرهادی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر کراوە.ناوبراو پێشتریش واتە ساڵی١٣٩٦ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سزای ٢ی ساڵ بەنکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو کە دوای ١ ساڵ و ٣ مانگ ئازاد کرا.