چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەدنکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: فەرهاد شێخی، چالاکوانی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی کۆاری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری “هەشتگرد”ـی کەرەج، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامییەوە، سزای ٨مانگ بەندکردن، ٢ساڵ قەدەغەبوون بۆ دەرەوەی ئێران بڕوات، بۆ ماوەی ٢ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری خۆی و هەروەه بۆ ماوەی ٢ساڵ بۆی نییە لە پارێزاگاکانی ئەلبورز و تاران نیشتەجێ بێ، ناوبراو لە شاری هەشتگرد نیشتەجێیە بۆیە بە ناچاری سزای ئەوەیان بەسەردا سەپاندووە کە بۆ ماوەی ٢ساڵ لە زیدی خۆی نیشتەجێ ببێت.

ئەو چالاکوانە باسی لەوە کردووە کە، ناوەڕۆکی سزاکەی بەشێوەی زارەکی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەبێ خۆی بە لقی ١ی بەڕێوەچوونی تاوانەکانی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە هەشتگرد بناسێنێ.

شایانی باسە کە، فەرهاد شێخی سەرەتاکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری کەرەج بەتۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، سزای ١ساڵ بەندکردن، ٢ساڵ دەرنەچوون لە ئێران، ٢ساڵ بە ناچاری لە شاری دیواندەرە نیشتەجێ بێت و بۆ ماوەی ٢ساڵیش بۆی نییە لە پارێزگاکانی ئەلبورز و تاران ژیان بکات.