دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان

خۆڕاگری:ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “دلێر مەردۆخی” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرودەگواسترێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە دوای بەنگهێشت کرانی بۆ کەڵانتەری ئەو شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر موبایلی ئەو هاووڵاتییە داگرتووە.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.