ئەندامانی دەستبەسەر کراوی ئەنجومەنی نۆژین بە بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی  سێ کەس لە ئەندامانی دەستبەسەر کراوی ئەنجومەنی نۆژین سنە بە ناوەکانی “سەیوان ئیبراهیمی” “سروەپوور محەممەدی” “سۆما پوور محەممەدی” کە لە رەوتی شوڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون  بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەرێوەچوونی دادگایەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

“سەیوان ئیبراهیمی و سۆما پوور محەممەدی ” ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی و هەروەها”سروە پوورمحەممەدی” لە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون.