دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان بەناوەکانی هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، سۆران ئەرشەد و هێمن بەهرامی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گوڵۆڵانی سەروو”ـی سەربە اری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە و هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.