دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بەناوی “کاوە ئوستوار” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەاڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٤ی سەماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاوە ئوستوار، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “عەباس ئاباد”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئەمڕۆ لە درێژەی سەرکوت و کردەوە دڕەندانەکانیدا، لە شاری بۆکان تائێستا سێ هاووڵاتیی دەسبەسەر کردووە و بەشێوەیەکی دڕەندانە گواستوویانیەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا  نییە.