
خۆڕاگری: سۆما محەممەدڕەزایی، ژنە چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ۲۰ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی، سۆما محەممەدڕەزایی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بەشێویەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو بەهۆی ئەوەیکە بەشداری کردووە لە ڕۆژی جیهانیی ژنان (٨ی مارس) لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.