هێمن مستەفایی سزای سێدارەکەی لە بەندیخانەی شاری سنە جێبەجێ کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی “هێمن مستەفایی”خەڵکی  ئاوایی کانی دینارسەر بە مەریوان بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران دوای ١٢ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە سزای سێدارەکەی جێبەجێ کرا.

ئەم هاووڵاتییە١١ی ڕەشەمەی ١٣٩١هەتاوی بە تۆمەتی کوشتنی ئیبراهیم محمەدی تازاوا، لە ئەندامانی پێشووی سپای پاسداران لە مەریوان دەسبەسەر کرابوو وبۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرابووە.

هێمن مستەفایی،کە پێشتر بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە کە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ ئێران، دواتر لە دادگای کەیفەریی سنەدا بە تۆمەتی ڕاگرتنی چەک، بە ٤ ساڵ زیندان و بە تۆمەتی کوشتی بەئەنقەست بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.