سزای بەندکرانی سەید تارق حوسێنی لە دادگاتی پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا سەید تارق حوسێنی خوێندکاری مەدرەسەی علومی دینی جوانڕۆ کە پێشترسزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو لە دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.

دادگا ئەو هاوولاتییەی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ گرووپە کانی دژبەری کۆماری ئیسلامی مەحکووم کردووە کە دوای نارەزایەتی دەربرینی “سەید تارق حوسێنی” کەیسی ناوبراو بۆ پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە پارێزگای کرماشان کراوە.

سەید تارق حوسێنی ڕۆژی ٩ی ڕێبەندان ١٤٠١ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆێی لە شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.