خۆڕاگری: دە هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاکانەوە، ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٨ی فوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دە هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
– هەر لەو پێوەندییە دا ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی،١٧ی فوریەی ٢٠٢٦ زاینیی لە شاری ئاودانان شەش کەس بە ناوەکانی: سەعید نادری٣٥سالە، بێهزاد ئەکبەری ٣٥سالە، حسێن بهنامە٢٩سالە، ئەبالفەزل دەربەندی٢٠سالە، یوسف ختاوی٣٤سالە، سەعید یاری، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
– حەدیس ئەڵماس پوور، خەڵکی ئیلام ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤هەتاوی ٩ی فوریەی ٢٠٢٦زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.
– کوشا حەزرەتی، ، خەڵکی قوروە دانیشتووی تاران،کە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕێبەندانی١٤٠٤ی هەتاوی ١٦ی فوریەی ٢٠٢٦ی زاینیی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.
– عەلی ڕەزا عەبدوڵاهی، خەڵکی ورمێ کە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ٨ی ژانویەی ٢٠٢٦ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بێبەشکردنی دەستبەسەرکراوان لە مافی پەیوەندیگرتن و دیارنەبوونی شوێنی ڕاگرتنیان، لەو پێشێلکارییە نایاساییانەن کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام حکوومەتی ئێرانی پێی تۆمەتبار دەکەن.
