دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئومید بادی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ی زاینیی)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوند مەجبووراوای سەر بەشاری بۆکان بەناوی “ئومێد بادی” کە پیشەی کامێرامانە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی زانیارییەکان،هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستیان بەسەر کەل و پەلەکانی داگرتووە و دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شاری ورمێ.

تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.