خۆڕاگری: عومەر ئەحمەد، ناسراو بە ڕەسووکە، پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی ئاڤا میدیا و هاووڵاتیی خەڵکی قەڵادزێ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٥ی زاینیی)، عومەر ئەحمەد، پێشکێشکاری بەناوبانگی تەلەفزیۆنی ئاڤا و خەڵکی شاری قەڵادزێی هەرێمی کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ چوار هاوکاری خۆی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە سەردەشت دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییەکان، عومەر ئەحمەد(ڕەسووکە) و هاوکارەکانی لە کاتی ڕووماڵکردنی فێستیڤاڵی “بەیت و حەیران”لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کراون.
تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.
