دەستبەسەر کردنی خوێندکارێکی زانکۆی ڕازی کرماشان

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١ی ڕەشەممەی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی  خەڵکی پاوە خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان بە ناوی  “سارب یەحمەدی” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە کاتی چوونی بۆ زانکۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەروگواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی ناریار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەردەست دا نییە و  چارەنووسی نادیارە.