دەسبەسەرکردنی ژنە چالاکوانێکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شەهرزاد ڕەزایی، چالاکوانی بواری ژنان‌ی خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “١٨ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زاینیی” ماپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەهرزاد ڕەزایی، چالاکوانی بواری ژنان و هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو پێشتریش لەکاتی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەرکراوە و هەروەها ماوەی چەند ڕۆژێکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە کە دەسبەسەر کراوە، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێائاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوەهیچ وڵامێکی بنەماڵەکەیان نەداوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*