ناڕوونی چارەنووسی سەید حەنزەلە هیدایەتی خوێندکاری دکتورای مودیریەت

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،”سەید حەنزەلە هیدایەتی” دوای نیزیک بە یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری تاران چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی خوێندکارێکی دکتۆرای خەڵکی شاری سنە بە ناوی”سەید حەنزەلە هیدایەتی”لە شاری تاران لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان لە چارەنووسی کورەکەیان پێ ڕانەگەیاندوون.